روز سه شنبه ۸ دسامبر با وجود ایجاد منع رفت و آمد و برقراری نوعی حکومت نظامی و قطع اینترنت  اعتراضات توده ایی گسترده در بیشتر شهرهای کردستان عراق همچنان ادامه داشت. شهرهای پنجوین، چمچمال، سیدصادق، تکیه، پیره مگرون، کلار، کفری، خورمال و شاره زور و تعداد دیگری از شهرهای کوچک و بزرگ صحنه تظاهرات گسترده مردم بر علیه دولت اقلیم و احزاب حاکم بودند. تظاهرات تا پاسی از شب با گستردگی ادامه داشت. در بسیاری از شهرها مردم خشمگین از سه دهه حاکمیت فاسد بورژوای کرد دوباره مقرهای احزاب شریک در حکومت و همچنین ساختمانهای حکومتی و احزاب آن را به آتش کشیدند.

نیروهای سرکوبگر به دستور دولت کردی به مردمی که مطالبه نان و معیشت و زندگی انسانی را داشتند، شلیک کردند. به مردم معترض به فساد، دزدی و چپاول ثروت و سامان جامعه، شلیک کردند و بنا به گزارشها تا کنون ۹ تا ۱۰ نفر در شهرهای مختلف جان باخته و بیشتر از ۸۰ نفر زخمی شده اند.

دولت بورژوا ناسیونالیست کرد، مانند هر دولت بورژوایی و ارتجاعی دیگری جواب گرسنگی، فقر، فلاکت و خواست تامین معیشت و آزادی را با گلوله میدهد و به کودک ۱۰ ساله و جوان و پیر رحم نکرد. احزاب کرد هیچوقت برای سرکوب و چپاول و اعمال حاکمیتش با زور اسلحه توهمی نداشته و امروز، در دفاع از حاکمیت خود و در رویارویی مستقیم با مردمی که علیه سی سال فساد مالی و چپاول این احزاب به میدان آمده اند، بیشتر از هر زمان دیگری چهره واقعی خود را نمایان کرده است. سی سال حاکمیت احزب کردی، سی سال "کردایه تی"، فریب "دولت خودی" و فساد مالی وچپاول، سی سال فقر و اختناق کمترین توهم به دولت کردی و "خودی" را در میان مردم کردستان از بین برد. امروز به گلوله بستن مردم معترض را هم باید در تاریخ سیاه این احزاب ثبت کرد.

حزب حکمتیست (خط رسمی) تعرض و کشتار مردم به جان آمده از فقر، فلاکت و فساد حاکمیت را از طرف دولت اقلیم کردستان به شدت محکوم کرده و خود را در این مبارزه در کنار و در سنگر مردم معترض و همه آزادیخواهان و کمونیستها در کردستان عراق می داند.

دفترکردستان حزب حکمتیست (خط رسمی)

۸ دسامبر ۲۰۲۰

 



حکومەتی هەرێم وڵامی هەژاری و ڕۆژڕەشی خەڵک بە فیشەک ئەداتەوە

ڕۆژی سێ شەممە ٨ی دێسامبر، سەڕەڕای قەدەغە کردنی هاتو و چوو و بەجۆرێک حکومەتی نیزامی و هەروەها بڕانی ئینتەرنێت لە شارەکانی کوردستانی عێراق، لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، ناڕەزایەتی جەماوەری بەردەوام درێژەی هەبوو.

شارەکانی پێنجوێن، چەمچەماڵ، سەی سایەق، تەکیە،پیرەمەگڕون، کەلار، کفری، خوڕماڵ و شارەزوور و هەروەها ژمارەیەک شار و شارۆچکەی دیکە، شایەتی خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵک لە دژی حکومەتی هەرێم و حیزبەدەسەڵات دارەکان بوو.

ئەم خۆپیشاندانانە تا درەنگانێک لە شەو بە شێوەیەکی بەربڵاو درێژەی هەبوو. لە زۆربەی شارەکان، جەماوەری ناڕازی لە سێ دەیە، دەسەڵاتداریەتی گەندەڵی بورژوازی کورد، بنکە و بارەگای حیزبەکانی بەشدار لە دەسەڵات و هەروەها بینا حکومیەکانیان ئاگر تێ بەردا.

هێزە سەرکوت گەرەکان، بە فەرمانی دەوڵەتی کوردی، هێرشیان کردە سەر جەماوەر و بە تەقە وڵامی خەڵکانێک کە خوازیاری بژیو و گوزەرانی ئینسانی بۆ خۆیانن، دایەوە. جەماوەری نارازی بەرانبەر بە گەندەڵی، دزی، ڕاو و ڕووتی سامان و دارایی کۆمەڵگا، کەوتنە بەر پەلاماری ئەو هێزانە و لەئاکامدا بە پێی ڕاپۆرتەکان، تا ئێستا ۹ تا ۱۰ کەس کوژراون و زیاتر لە ٨۰  برینداری لێکەوتوەتەوە.

دەوڵەتی بورژواناسیۆنالیستی کورد، وەک هەمو دەوڵەتانی بورژوایی و دواکەوتو، برسیەتی، هەژاری، ڕۆژڕەشی و خواستی دابین کردنی ژیان و ئازادی خەڵک، بە فیشەک وڵام ئەداتەوە و تەنانەت بەزەیی بە منداڵی ۱۰ ساڵان و گەنج و بەساڵاچودا نەهاتەوە.

حیزبە کوردیەکان، بۆ سەرکوت، ڕاووڕووت و دەسەڵاتداریەتی خۆی، هیچ کات لە کوشتن دەستی نەپاراستوە و ئەوڕۆش بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی لەبەرانبەر جەماوەری ناڕازی بە سی ساڵ گەندەڵی حیزب و دەسەڵات، زیاتر لەجاران روخساری ڕاستەقینەی خۆی نیشان دا، سی ساڵ دەسەڵاتداریەتی حیزبەکوردیەکان، سی ساڵ "کوردایەتی"، فریوکاری دەوڵەتی خۆماڵی و گەندەڵی و تاڵان، سی ساڵ هەژاری و سەرکوت، نیشانی دا کە خەڵک چیتر فریوی ئەم دەسەڵاتە ناخۆن و هەروەها تەقە کردن لە خۆپیشاندەران و کوشتنی خەڵکی ناڕازی لە ئەوڕۆدا، لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیە لە مێژوی ئەم حیزبانەدا.

حیزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)، هێرش بۆ سەر خەڵک و کوشتنی جەماەری وەگیان هاتوو لە هەژاری، ڕۆژ ڕەشی و گەندەڵی دەسەڵات، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکوم دەکات و لەم خەباتەدا، خۆی بە هاورێ و هاوەسەنگەری خەڵکی نارازی، سەرجەم ئازادیخوازان و کمۆنیستەکان لە کوردستانی عێراق دەزانێت.

 

دەفتەری کوردستانی حیزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)

٨ی ٨ی دێسامبری ۲۰۲۰