بەیاننامەی ژمارە ٤ی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەناوچەکە:
سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر گوشاری هەمەلایەنەی سەدان ملیۆن ئینسانی ناڕازی بەرامبەر بە کردەوە وەحشیگەریەکانی ئیسرائیل و پشتیوانانی لە ڕۆژئاوا لە دژی خەڵکی فهڵهستین، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بەو کوشتارە کە لە غەززە بەڕێکەوتوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند. ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، بڕیارنامەی "ئاگربهستی بەشەردۆستانە" بەهۆی دەنگی نەیاریی ئەمریکا و بهكارهێنانی ڤیتۆوه ڕهتكرایهوه. حکومەتی بەریتانیا، هاوپەیمانێكی هەمیشەیی ئەمریکا، لەژێر گوشاری توندی بزووتنەوەی پشتیوانی لە خەڵکی فهڵهستیندا لە بەریتانیا، ناچار بوو دەنگی مومتەنیع به بڕیارنامهكه بدات. پشتیوانیكردنی بایدن لە درێژەدان بە تاوانكاری و خوێنڕێژیی حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل لە فهڵهستین، لە ڕاستیدا نیشاندەری ناکامی و شکستی میلیتاریزمی ئەمریکا و شکست و بنبەستی ستراتیژی حکومەتی ئیسرائیلە لە "سەرکەوتن"یدا لەم ململانێیەدا، سەرەڕای کوشتنی دەیان هەزار کەس و كاولكردنی کەرتی غەززە. دژایەتیکردنی حکومەتی ئەمریکا بۆ ئاگربەست و هەر وهستانێك له تاوانكاریدا، هەوڵێکە بە مەبەستی "کات کڕین" لهپێناو دهركێشانی كۆمهڵێك فاشیستی تاوانبار له تهلئهبیب لهو بنبهستهی تێیكهوتوون به نیشاندانی ڕوخساری قێزهونی ئهوان وهك ''براوهی'' ئهم خوێنڕێژییه!
پاساوەکانی نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش و ڤیتۆكردنی "ئاگربهست"ێکی کورت ماوە بۆ ڕاگرتنی کوشتن و جینۆسایدی خەڵکی فهڵهستین، دەستبەجێ لهلایهن ملیارەها ئینسانەوە، لە نیویۆرک، واشنتۆن، لەندەن، پاریس، بەرلینەوە تا... قاهیرە، بەغدا، بەیروت، عەدەن، لە تۆکیۆ و سیدنیەوە تا ئەستەنبوڵ و ئەسینا و ...، بە پێداگری حکومەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر بەردەوامیدان بە جینۆسایدی خەڵکی فهڵهستین لێكدرایهوه. ڕۆژی شەممە، جارێکی دیکە جیهان ههژایهوه بههۆی هاتنهمهیدانی خەڵکی مرۆڤدۆست لەپێناو بەرگریکردن لە خەڵكی فهڵهستین و لە دژی مهكینهی کوشتاری بەکۆمەڵ و فاشیزمی ههوسارپچڕاوی ئیسرائیل و لایەنگرانی لە ڕۆژئاوا.
دەوڵەتانی ئەوروپایی كه پشتیوانی جینۆسایدی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل بوون له کەرتی غەززە، لەژێر فشاری ناڕەزایەتی جەماوەری و قەیران و دووبەرەکی كه لە نێو دەسەڵاتدارانی خۆیان و حیزبەکان و پەرلەمان و ... ههیانه، لە ترسی ئەوەی کە ئەو بزووتنەوە جەماوەریەی کە پشتیوانی لە خەڵکی فهڵهستین دەکات نەگوڕدرێ بۆ بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی لەدژی دەوڵەتانی خۆیان و نهبێتە قەیرانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ناوخۆی خۆیاندا، ناچاربوون یەک لە دوای یەک، بەڕواڵەت خۆیان لەم تاوانە و ئەنجامدەرانی بەدوور بگرن. دەوڵەتانێک هاوکات لەگەڵ ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئیسرائیل، لە کاردانەوەی "ناهاوسەنگی" دەوڵەتی ئیسرائیل گلەیی و گازندە دەکەن و بەمەش ئەو بەرگرییە هەمەلایەنە و بێ دوو دڵییەیان لە کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل تا ڕادەیەک کەمڕهنگ کردوەتەوە. میدیای فەرمی و ڕاستڕەوی ڕۆژئاوا کە نەیانتوانی دیمەنە ناخهەژێنەکانی جەستەی لەتوکوت کراوی ژن و پیاو و منداڵان لە ژێر وێرانەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و "پەناگەی نەتەوە یەکگرتووەکان" سانسۆر بکەن و نەیانتوانی مێشکی هاوڵاتییانی خۆیان بشۆرنەوە، ناچاربوون لە پێش چاوی کامێراکان كهمێك باسی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل بکەن.
دژایەتی حکومەتەکەی بایدن سەبارەت بە سنووردارکردنێکی کاتی لە بهرامبەر تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل دژ بە خەڵکی فهڵهستین، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی حەماس، وایکردووە ئەمریکا و بایدن تەنانەت لە نێو هاوپەیمانە هەمیشەییەکانیان و لە "کۆمەڵگەی جیهانی"دا تەریک بکەوێتەوە و پێگەی خودی ئەمریکاش نەک هەر لە ناوچەکەدا، بەڵکو لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشدا لاواز بێت. ئەم تەریک كهوتنەوە و لاوازبوونە زۆر بەرچاو و ڕۆشنه.. بانگهێشتی دوبارەی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە "ئاگربەست"، هەروەها هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارنامەیە و چەندین پێشنیاری تر لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ گۆرانکاری لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایش و سنووردارکردنی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆی دەوڵەتان تێیدا، سەربەخۆ لەوەی کەجێبەجێدەبێت یان نا، ئاماژەیەکە بۆ پێگەی لاوازی ئەمریکا لەو دامەزراوانەدا کە ئەرکیان تا ئێستا دانی شەرعیەتی یاسایی و جیهانی بووە بە دەسەڵات و هەژموونی ئەمریکا.
تەریک كهوتنەوە، شکست، داشکان و داڕمانی فاشیزمی ئیسرائیلی، بەدوای خۆیدا تەریک كهوتنەوە و بێ بایەخی ڕۆڵی ئەمریکا وەک دەسەڵاتێکی هەژموونیخواز و هێزی یەکەمی جیهانی، لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. ئەم تەریک كهوتنهوە و شکستە، له ئەنجامی پرتهوبۆڵهی حکومەتە عەرەبییەکان و هاتوهاواری ئەردۆغان و خامنەیی و ئەوانی تر نییە، تەنانەت له ئەنجامی "مەترسی" چین و ڕووسیا و یارییە دیپلۆماسییەکانیان بۆ لاوازکردنی ڕکابەرەکەیان نییە. بەڵکو فاشیزمی ئیسرائیل بەهۆی دژایەتی خەڵکی مرۆڤدۆست و ئازادیخوازی جیهانهوه، خەڵکانێک کە بۆ خواستی کۆتاییهێنان بەم کۆمەڵکوژیە و کۆتایی هێنان بە پشتیوانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئیسرائیل و دانپێدانان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فهڵهستین، وەک بزووتنەوەیەکی جیهانی و جەماوەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فهڵهستین بەڕێکەوتووە، مۆری بێ بایەخی لە شەرعیەتی "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی" " و "جیهانی ئازاد" داوە و ئەوانی توشی شکست و گۆشەگیری کردووە. ئەم تەریک كهوتنەوەیه ئەنجامی ناڕەزایەتی و مانگرتنی چینی کرێکارە لەدژی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل. لە غیابی ئەم بزووتنەوەیەدا، لایەنگرانی فاشیزمی ئیسرائیل لە ڕۆژئاوا بێ شەرمانە وەک هەمیشە تەپڵی تاوان و کوشتن و پاکتاوکردنی خەڵکی فهڵهستین و لەناوبردنی تەواویان لێدەدا. تەریک كهوتنەوەی ئەمریکا ئەنجامی پێشڕەویەکانی ئەم بزووتنەوە جیهانییەیه کە بەرگری لە خەڵکی فهڵهستین دەکا و بۆ ژیانێکی ئازاد و ئینسانی تێدەکۆشێت.
ئەم بزووتنەوەیە تاکە هێزێکە کە دەتوانێت کۆتایی بەم دڕندەیی و بەربەریەتە بهێنێت. بزووتنەوەیەک کە تا ئەمڕۆ بە هێز و توانای خۆی یاری و حیساباتی دیپلۆماسی و "ڕێککەوتنەکان" و "پەیماننامە" جیهانییەکانی هەڵوەشاندۆتەوە و"سیستەمی جیهانی" تێکداوە و ئازادی خەڵکی فهڵهستینی کردۆتە مهسهلهیهكی مومکین.
ئەم بزووتنەوەیە دەتوانێت بە یەکجاری مهكینهی کوشتاری ئیسرائیل لەکار بخات، دەتوانێت بە تەواوی حکومەتی ڕەگەزپەرستی دەسەڵاتداری ئیسرائیل بایکۆت بکات، دەتوانێت بەربەستێکی بەهێز لەدژی پشتیوانی حکومەتە بۆرژوازییەکان و بەرهەمهێنەرانی چەک و هەناردەکارانی کەرەستەی کوشتنی بەکۆمەڵ بۆ ئیسرائیل دروست بکات. چینی کرێکار هەر لەم ماوەیەدا لە یۆنان و تورکیا و ئیتالیا تا ئیسپانیا و ئەمریکا و ئینگلتەرا و زۆر جێگای تر چهند هەنگاوێکی بەرەو ئەم ئاڕاستەیە ناوە. داخستنی بەندەرەکان، ڕەتکردنەوەی بارکردنی چەک و چەکی سەربازی بۆ ئیسرائیل، ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەردەم کارگەکانی چەکدا، ئەمانە بەشێکن لە هاتنەمەیدانی چینی کرێکار بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی فهڵهستین. بەردەوامی هەمەلایەنە و بەرفراوانی ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن چینی کرێکارەوە لە سەرتاسەری جیهاندا، نەک هەر حکومەتی ڕەگەزپەرست و فاشیستی ئیسرائیل، بەڵکو ئەمریکا و هەموو ئەو وڵاتانەی پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، پاشهكشه پێدهكات.
شکست و تەریک كهوتنهوەی ئیسرائیل و بنبەستی ئەمریکا و میلیتاریزمی ڕۆژئاوا، بە هەوڵی چینی کرێکار و بەشەریەتی موتەمەدین و خەڵکی ئینسان دۆست و ئاشتیخواز، دەبێتە دەسپێکی ململانێیهکی گەورە و جیهانی لەدژی دڕندەیی و هەژاری و بێ مافی لە هەموو جیهاندا. کۆتایی هێنان بەم کۆمەڵکوژی و کارەساتە مرۆییە لە کەرتی غەززە سەرەتای بزووتنەوەیەکی جیهانییە بۆ دادپهروهری بۆ دەیان هەزار کوژراو و سەدان هەزار برینداری کەرتی غەززە، لە دژی بەرێوبەرانی ئەم تاوانكاریه، لە "نەتانیاهۆ و گاڵانت و بن گوێر"ی فاشیستەوە بگرە تا لایەنگرەکانیان وەک "بایدن" و "ماکرۆن" و "سۆناک" و "شوڵتز" و... بۆ دادگاییکردنی یەک بە یەکیان بەهۆی تاوانهكانیان لەدژی مرۆڤایەتی. سەرکەوتنی خەڵکی ئینساندۆست لە کۆتایی هێنان بەم بازنەی کوشتن و تاوانکاریە و چارەسەری کێشەی فهڵهستین گرێی خواردووه بە خەبات لەدژی میلیتاریزمی زاڵ بەسەر جیهاندا، بە خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری و ژیانێکی سەلامەت و دوور لە شەڕ و تاوان.
ئەمڕۆ ململانێ لهپێناو ئازادی و ئاسایش و ژیانێکی ئینسانی بۆ خەڵکی فهڵهستین دەروازەیەکە بۆ بردنی کۆمەڵگهی بەشەریەت بەرەو خەباتێکی گەورەتر و جیهانی، لەپێناو ئازادی و ئاسایشی خەڵک و ئاڵوگۆڕێکی بنەرەتی لە پەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا، لەسەراسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوادا. ئەم ئاڵوگۆرە پێویستی بە دەورونەخشی جیهانیی چینی کرێکارە لە ڕابەریکردنی ئەم بزووتنەوەیەدا.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
حیزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣-٢٣