دوای چەند مانگ لە پڕوپاگەندەی جەنگی و جوڵەی سەربازی ڕوسیا و ناتۆ و کوتانی تەپڵی میدیای ڕەسمی بۆرژوازی و ترسێک کە چەند مانگە بەسەرسەری ژیانی خەڵکی سەراسەری جیهانەوە ڕاگیراوە، هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ڕوویدا. دوای چهند مانگ له پروپاگهندهی جهنگی و جوڵهی سهربازی ڕوسیا و ناتۆ و كوتانی تهپڵی جهنگ لهلایهن میدیای ڕهسمی بۆرژوازیهوه، سهرئهنجام هێرشی ڕوسیا بۆ سهر ئۆكرانیا، كه ترسێكه چهند مانگه باڵی بهسهر ژیانی خهڵكی سهراسهری جیهاندا كێشاوه، ڕوویدا.
بەپێچەوانەی پڕوپاگەندی میدیای ڕەسمی وڵاتانی بۆرژوازیهوه، دونیا ڕووبهڕووی جەنگی جیهانی سێهەم یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد نییە. بەڵکو ئەمجارە بڕیارە خەڵکی ئۆکرانیا، لەپاڵ خەڵکی عێراق و ئەفغانستان و سوریا و لیبیادا، باجی تهسفیه حسابی هێزە جیهانیەکان بە ماڵویرانی و ئاوارەیی و ... هتد بدەن و ببنە قوربانی ئەم هێزانە لەپێناو دوبارە دابەشکردنەوەی جیهان و دیاریکردنەوەی ناوچەی نفوزی ئهوان.
ئەم هێرشە دەستپێکی ڕۆچونی جیهانە بەرەو قۆناغێکی تازە لە پێکدانان وکێشمەکێش و سەربازگیری بلۆکەکان. قۆناغێک کە چین و ڕوسیا وەک هێزێکی گەورەی ئابوری لەبەرامبەر پەلامارە سەربازی ومیلیتاریستیەکانی ناتۆدا، وەک هێزێکی میلیتاریستی خۆیان دهردهخهن و لە کەنار ئەمریکا و ناتۆدا، عەسکەرتاریەتی بێپەردە و دەخاڵەتگەری و هێرشی سەربازی وەک سیاسەتێکی ڕەسمی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم کێشمەکێشانە گرتۆتەبەر. قۆناغێک کە ئیتر ئاڵوگۆڕكردنی ڕژێمەکان)ڕژێم چێینج(، میلیتاریزمی بێپەردە، پەلاماردانی سەربازی و داگیرکاری لەپێناو بەلاداخستنی کێشمەکێشەکان یان چاوترسێنكردنی هاوپهیمانهكانی بهرامبهرهكانیان ، تەنها قۆرغکراوی ئەمریکا و ناتۆ نییە! ڕوسیا بە هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا گیانی كردهوه به بهر لاشهی بێگیان و لاكهوتهبووی میلیتاریزمدا. ڕاگەیاندنی ڕەسمی و بێ پەردەی ڕوسیا سەبارەت بە « پێویستی دهوڵهتێكی پڕۆ ڕوسی لە ئۆکرانیا»، دوبارەکردنەوەی پاساوگەلێکی وەک «مەترسی ئۆکرانیای خاوەن چەکی ئەتۆمی» لەپێناو «ئەمنیەتی جیهان»دا، کە چەند دەیەیە لەلایەن ڕۆژئاواوە، بەسەرکردایەتی ئەمریکا دەبرێتە پێشەوە، ڕهوایهتیدانهوه و زیندوکردنەوەی سیاسهته شكستخواردووهكان و هەمان ئەو کۆنەپەرستیەیە کە مرۆڤایهتی هاوچهرخ ساڵانێکە لەبەرامبەریدا ڕیزی بەستوە و راوەستاوە و بەرەودواوەی بردووە.
هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و زیندوکردنەوەی میلیتاریزم و ملهوڕی سەربازی كه ئەمجارەیان لەلایەن روسیاوە گیراوەتەبەر کاریگەری جدی لهسهر دۆخی نائارامی جیهان، بلۆکبەندی و سەربازگیریەکانی نێوان ناتۆ و بلۆکی ڕوسیا و چین، لەسەر ڕیزبهندی هێزه سیاسیەکان و دواجاریش لهسهر گەشەی میلیتاریزم و گەرمکردنی تەنوری پروپاگەندەی جەنگی لە جیهاندا دادەنێت. هێشتا دووڕۆژ لەم هێرشە تێنەپەڕی بوو کە پێشبڕكێی خۆپڕچەککردن لەجیهاندا دەستی پێکرد. بودجەی سەربازی دەوڵەتانی بۆرژوازی چەند قات زیادی کردووه و ههوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی خراوهته دەستوری دەوڵەتانی بۆرژوازیەوە، لەوانەش بیلاڕوسیا.
بلۆکە جیهانیەکان تەواوی هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە کە زۆرترین سود لە کابوس و جەهەنەمێک کە بۆ خەڵکی ئۆکرانیا پێكهێنراوه وەربگرن. ڕوسیا زۆرترین سوود دهبینێت لهم هێرشه و لەبێتوانایی ناتۆ له دهخاڵهتكردن لهم قهیرانهدا بۆ چاوترساندنی وڵاتانی ئهوروپای ڕۆژههڵات كه هاوپهیمانی ئهمریكان. لە بەرامبەردا ئەمریکا هەوڵدەدات ناتۆی لەدەست دەرچوو بە» مهترسی روسیای ئەتۆمی» زیندوبکاتەوە و هاوکات لە بەرامبەر مقاوەمەتی دەوڵەتانی ئەوروپاییدا، هەژمونی خۆی بەسەر یەکیەتی ئەوروپادا بپارێزێت. هەوڵدان بۆ برەودان بە دۆخی نائارامی و وروژاندنی ناسیونالیزمی ڕوسی و ئەوروپایی، یان ناسیونالیزمی ئۆکرانی، کە ئەمڕۆ میدیای ڕاستڕاوانە فوی پێدادەکات، کاریگەری خراپی خۆی بەسەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایهتی جیهاندا، دادەنێ.
ئەمڕۆ چینی کرێکار و خەڵکی ئازادیخوازی جیهان کە لە جەنگ و میلیتاریزم و وەحشیگەری هێزە جیهانیەکان بێزاربوون، دهڵێن نا بەم جەنگ و میلیتاریزمەکردنەی جیهان! ئێمە وەک حزبەکانی کۆمۆنیستی کرێکاری لە ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا، لەکەنار چینی کرێکاری جیهاندا، بۆ دەستکۆتا کردنی هێزە کۆنەپەرستەکان بەسەر ژیانی مرۆڤایهتیهوه و لە دژی ئەو دەوڵەتانەی پڕچەکن و ئەتوانن لە چاوتروکانێکدا ژیانی ملیۆنەها ئینسان لەگەڵ مەترسی مەرگ و تیاچون ڕووبەڕووبکەنەوە، ڕاوەستاوین. جیهان بەبێ ئەو هێزانەی کە خۆیان سەرچاوەی نائارامین و هۆکاری هەموو تاوانەکانی دژی بەشەریەتن، جیهانێکی ئارامتر و ئینسانیتر دەبێ.
کۆتاییهێنان بەم وەحشیگەریە و بڕینی دەستی پۆتینەکان و بایدنەکان و ماکرۆنەکان لەسەر ژیانی مرۆڤایهتی هاوچهرخ، ئاسایشی جیهانی و گەیشتن بە ژیانێکی بێ جەنگ و خوێنڕشتن و کوشتار و کۆمەڵکوژی کاری ئێمە و بزووتنەوەی جیهانی چینی کرێکار و ئازادیخوازیه لە جیهاندا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
حزبی حیکمەتیست /خەتی ڕەسمی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١ ی مارسی ٢٠٢٢