پەیام بۆ کۆنگرەی حزبی حیکمەتی- خەتی ڕەسمی
هاوێیان!
بە سوپاسەوە کە منتان بۆ کۆنگرە بانگێشت کرد، بەداخەوە نەمتوانی ئامادەبم، بەم
پەیامە پیرۆزبایی بەرپاکردنی کۆنگرە لە بەشداربوان و ئەندامان و هەڵسوڕاوانی
حزب دەکەم و هیوادارم کۆنگرە لە ئاست ئەو ئەرکانەی بۆ خۆی دایناوە، هەروەها لە
ئاست ئەو ئەرک و تەحەدیاتە هەرە گەورانەی کۆمۆنیزم لە ئێران و ناوچەکەدا
لەگەڵیان بەرەوروە، سەرکەوتوانە کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
هاوڕێیان!
پەرەگرتنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی چینی کرێکار و جەماوەری ئازادیخوازی ئێران،
پەرەسەندنەوەی بزووتنەوە و مەیلی سەرنگونی ڕژێمی ئیسلامی سەرمایە، دۆخی
ئاڵۆزکاوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو کارەساتە گەورانەی کە دەخاڵەتی
ئەمریکاو ناتۆ و غەرب و دەوڵەتانی زلهێزو ملهوڕ، هەروەها گانگستریزمی قەومی و
ئیسلامی لە ناوچەکەدا بەرپایان کردووە، هاتنەمەیدانی کۆمۆنیزمێکی کرێکاری
قودرەتمەند و دەخاڵەتگەری کردوە بە پێویستیەکی حەیاتی و دەستبەجێ. ئەم دۆخە
پێویستی بە کۆمۆنیزمێکی بەهێزە کە لە حزبی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەورەدا قامەتی
خۆی ڕاستکردبێتەوە. لە غیابی کۆمۆنیزمێکی وەهادا کە بتوانێ بەکردەوە ئاسۆ و
ئاراستەیەکی پرنشگدار بخاتەبەردەم، نە تەنیا ئومێد بە کۆتایهاتنی ئەم دۆخە
کارەساتبارە دەستەبەر نابێت، بەڵکو تەنانەت ئایندەی کۆمەڵگای ئێران پاش ڕوخانی
جمهوری ئیسلامیش لەبەردەم مەترسی گەورەدا دەبێت. گومان لەوە نیە کە دەوڵەتانی
زلهێز و ملهوڕی جیهان و ناوچەکە و ڕەوتە کۆنەپەرستە قەومی و دینیەکان بە
دەسکەلا و نەیاریانەوە، هیچ درێغی ناکەن لەوەی کە ئاوات و ئارەزوەکانی کرێکاران
و جەماوەری ئازادیخواز بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە و ئایندەیەکی باشتر، لە ناو
کارەسات و سیناریۆی تەلخ و وێرانکاریدا بخنکێنن.
هاوڕێیان!
بزووتنەوەی سەرنگونی جمهوری ئیسلامی دەتوانێ سەرەتای ڕەوەندێکی شۆڕشگیرانە بێت
کە تا ئازادی و سۆسیالیزم بەردەوامی پەیدا بکات، بەڵام ئەمە بەندە بە لە مەیدان
بوونی کۆمۆنیزمێکی بەهێز و قودرەتمەندەوە، بەندە بە حزبێکی سیاسی کۆمۆنیستی
پێشڕە و سازماندەوە، بەندە بە ڕابەریەکی کۆمۆنیستی کارامەوە! هەروەها دۆخی
ناوچەکە پێویستی بە ریزێکی کۆمۆنیستی بەهێز و دەخاڵەتگەر و داهێنەرە کە بتوانێ
مۆری خۆی بدات لەو ئاڵوگۆڕانەی لە ئارادان و لەوانەی بەڕێوەن....هیوادارم
کۆنگرەکەتان لەم گۆشەنیگایانەوە بڕوانێتە ئەرکەکانی خۆی و تەحەزوبی کۆمۆنیستی و
پرسی شکڵدان بە ڕیزێکی کۆمۆنیستی بەهێز و کارا و یەکپارچە، هەم لە ئاستی ئێران
و هەم لە ئاستی ناوچەکەدا، بۆ ئەوەی بتوانێ فریای ئەو مەهام و تەحەدیاتانە
بکەوێت کە کۆمۆنیزم لەگەڵی بەرەوڕووە.
دەستتان دەگوشم و بە ئومیدی سەرکەوتن.
رێبوار ئەحمەد/ ناوراستی ئەپریلی ٢٠١٨
لینک پیام
ریبوار احمد به زبان فارسی
|