هه‌لومه‌رجی جیهانی و تێپه‌ڕینی به تونێڵی تاریكی‌دا گفتوگۆی دیدگای سۆشیالیستی له‌گه‌ڵ سوره‌یا شه‌هابی نیوه‌ی دووه‌می نیسانی ٢٠١٧
جه‌مال موحسین: ئه‌م كاته‌ت باش هاوڕێ سوره‌یا، خۆشحاڵین بۆ ئه‌م فرسه‌ته و به‌و هیوایه‌ین بتوانین پێكه‌وه قسه‌وباسێك بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی جیهانی. جیهان به بارودۆخێكی زۆر ناجێگیر و پڕ كێشه‌دا تێئه‌په‌ڕێ، ده‌سه‌ڵاتگرتنی ناسیۆنالیزمی توندڕه‌و به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ له ئه‌مریكا، بریكسیت و وه‌لانانی كامیرۆن و هاتنه سه‌ر حوكمی تیریسا مه‌ی، شه‌ڕێكی خوێناوی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ئه‌چێ، له عێراق و سوریا چڕتربۆته‌وه و كاره‌ساتی ئینسانی ڕۆژانه كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری بێداد ئه‌كات. دواترینیان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سوڵتانیزم له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگاندا… كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی چه‌ند هه‌زاری ئه‌مریكا له كۆریای باشور به بۆنه‌ی كێشه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ی دواییان بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌ڕه‌شه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ڕوسیا له ئه‌مریكا و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا و سه‌دان به‌ڵای تر سیمای ژیانی جیهانی ئه‌مڕۆ پێئه‌هێنن.. با به‌م دوو پرسیاره ده‌ست پێ بكه‌ین: بڕوای ئێوه ئیمكانی ڕوودانی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه؟ ئایا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیانه چ پێداویستیه‌ك بۆ بۆرژوازی جیهانی پێئه‌هێنن؟
سوره‌یا شه‌هابی: سوپاس بۆ ئێوه. له په‌یوه‌ند به‌وه‌وه كه جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌ست پێئه‌كات ئه‌مه‌وێ بڵێم كه ئه‌و جه‌نگه ده‌ستی پێكردووه، زۆر ده‌مێكه. زیاتر له ده‌یه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه. له ڕاستیدا هه‌ر دوای ڕوخانی دیواری به‌رلین و ته‌واوبوونی جه‌نگی سارد و لێدانی یه‌كه‌م جار له عێراق چه‌ند فازێكی بوون، ١١ ی سێپتێمبه‌ر فازێكی بوو. به‌ڵام ئه‌مه ڕێك وه‌ك جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌م نییه كه دوو جه‌مسه‌ر پێكبێت و كوچه و شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا بۆمباران بكه‌ن به‌ڵام ئه‌م جه‌نگه هه‌ر ئێستا به‌ڕێوه‌یه و ڕۆژانه خه‌ریكه قوڵتر و قوڵتر ئه‌بێته‌وه. جوگرافیای ئابوری سیاسی دنیا گۆڕاوه. ده‌ورانێك ئه‌مریكا هه‌وڵی دا خۆی وه‌كو جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كی و سه‌رۆك زامن بكات به‌ڵام به تێكدانی عێراقیشه‌وه ده‌مێكه له واقعدا دنیا چه‌ند جه‌مسه‌ریه. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندێتی دنیای چه‌ند جه‌مسه‌ریه كه سه‌رۆكی نییه. له كانونی بۆرژوازیدا سه‌رۆكی نییه. دنیایه‌كی چه‌ند جه‌مسه‌ریه به‌جۆرێك بۆرژوازی عه‌ره‌ب خوازیاری به‌شی خۆی بووه و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جۆرێك سه‌ریهه‌ڵداوه، سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كانی میسر و سوریا كه ڕاسته شۆڕشی دیموكراتیك و خه‌ڵكی بوو به‌ڵام له ڕاستیدا به‌شێك بوو له‌وه‌ی بۆرژوازی عه‌ره‌ب ئه‌یویست به‌شی خۆی هه‌بێ كه به پێویست عه‌ره‌بستانی سعودیه نوێنه‌رایه‌تی ناكه‌ن، میسر زیاتر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌كرد. به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌وێ بڵێم كه ئه‌و جه‌نگه ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام فازێكی تره، فازێكی ڕۆشنتر و ڕاسته‌وخۆ كه جه‌نگ له‌سه‌ر چییه، نه له‌سه‌ر سه‌دام حسێن بوو، نه له‌سه‌ر دیكتاتۆره‌كان بوو، نه له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی بوو، سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه له دنیادا سه‌رۆك كێیه و كێ ئه‌بێ. ئه‌مریكا دۆڕاوی ئه‌م ده‌وره‌یه‌یه. دوو بۆرژوازی دۆڕاوی ئه‌م ده‌وره‌یه‌مان هه‌یه، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا. ئه‌مریكا نه‌یتوانی و ناتوانێ سه‌رۆك بوونی خۆی زامن بكات و ئێستا دووباره جه‌نگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه جێگایه‌ك كه لێی ئاڵۆزكاوه. ئیتر مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا، بۆرژوازی ڕۆژئاوا چۆن ئه‌یه‌وێ سه‌رۆك بوونی خۆی دابین بكات. به بڕوای من ئه‌مه قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه نییه. چین قه‌یرانی نییه، ئابوری هیند قه‌یرانی نییه، به‌نگلادیش قه‌یرانی نییه، ئه‌مانه گه‌شه‌ی ئابورییان هه‌یه. ئه‌م جه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه مونافه‌سه‌ی ئابوری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چیندا چی لێ دێت، ناتوانێ مونافه‌سه بكات. یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌مسه‌رێكی ئابوری ده‌ركه‌وتوو و دابڕاوه له ئه‌مریكا و خستنه‌لاوه‌ی ئه‌م یه‌كێكه له مه‌سه‌له‌كانی ئه‌م جه‌نگی مونافه‌سه‌یه‌ی كه له ئارادایه. وه ئه‌م جه‌نگه خه‌ریكه ئه‌چێته فازێكی تره‌وه. به‌هه‌رحاڵ جه‌نگی سێیه‌می جیهانی وا له ڕووداندایه و وا ئه‌چێته فازێكی تره‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌سڵیه و به‌هانه‌ی سوریا و به‌هانه‌ی سه‌دام چوونه‌ته كه‌ناره‌وه. بۆ نمونه چۆن به‌ر به چین بگری و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌وه بكه‌ی ئه‌بێ ئاسیای باشوری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش نائه‌من بكه‌یت و بیكه‌یته ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. %٨٠ ی ئاڵوگۆڕی بارزگانی كۆریای باكور له‌گه‌ڵ چیندایه. جه‌نگی به وه‌كاله‌تی كۆریا و چین بخه‌یته ڕێگا له‌به‌رئه‌وه‌ی بتوانی به‌ر به توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری چین بگری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا. ئه‌مانه پرسیار و مهسهلهكانن. بۆچی به ئێره‌یان گه‌یاندووه؟ ئیتر مه‌سه‌له‌كه له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا شانسی ئه‌وه‌ی نییه كه ئابوریه‌كی پێشڕه‌و، پێشڕه‌و نه به مانا ئینسانیه‌كه‌ی، به مانای گه‌شه بسه‌پێنێ به‌ڵام نابودكردن یاخود تێكدانی ئابوری چین وه‌ك كهعبهیهك وایه بۆی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌تۆم به‌كارئه‌هێنن یان نا، من وای بۆ ناچم كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌تۆم بده‌ن له شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا. سه‌یركه‌ن ئه‌مریكا ئیمكانیاتێكی هه‌یه كه ئێستا بۆمبی تازه‌ی له ئه‌فغانستان تاقیكردۆته‌وه. باڵاده‌ستی میلیتاریستی هێناوه‌ته پێشه‌وه، ئیتر باڵاده‌ستی ئه‌خلاقی و ئایدۆلۆژی و دیموكراتی كه‌وتۆته لاوه. له ڕووی ته‌كنه‌لۆژی سه‌ربازیه‌وه باڵاده‌ستن و ئه‌م موشه‌كانه‌ی كه له ئفغانستاندا تاقیكرده‌وه ته‌نها بۆ نیشاندانی ئه‌مه‌یه. ئیمكانیاتێكی ئه‌تۆمی هه‌یه هێشتا ڕوسیا بڕیاری نه‌داوه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێ، ئه‌مریكا ئه‌توانێ پوچه‌ڵی بكاته‌وه. به واتایه‌كی تر، ئه‌مریكا باڵاده‌ستی له‌وه‌دا ئه‌وێ كه ''ئازادانه'' و بێكێشه بتوانێ به‌سه‌ر هه‌موو جیهانه‌وه باڵاده‌ستی هه‌بێ. ئه‌مه شتێك بوو كه ئه‌مریكا به میراتی له دوای جه‌نگی سارده‌وه بۆی مایه‌وه. نه ڕوسیا و نه ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌میان له‌به‌ر شكستی له جه‌نگی سارددا و دووه‌میشیان شكستی له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له ڕووی سیاسی و سه‌ربازیه‌وه ئه‌م جێگه‌وڕێگه و ئیمتیازه‌یان نه‌بوو. ئه‌مریكا له‌م مونافه‌سه جیهانیهدایه، ڕوسیا موشه‌كێكی نا به سوریاوه كرایه سكانداڵی گه‌وره‌ی جیهانی له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕوسیا مافی نییه به‌ڵام ئه‌مریكا مافی هه‌یه و سه‌رۆكی دنیای ئازاده. ئه‌مریكا ئه‌م مافه‌ی له جه‌نگی سارده‌وه به ده‌ستهێناوه و مافی هه‌یه هه‌ر شوێنێك بیه‌وێ بیكوتێ. به‌جۆرێك هه‌موو جیهان بووبووه موڵكی خۆی وههوڵیش ئه‌دات ئه‌م خاوه‌ندارێتیه بپارێزێ. جێگه‌وڕێگه و گرنگی میلیتاریزم بۆ ئه‌مریكا له‌م شوێنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. كۆریای باكور كه ئه‌مریكا خه‌ریكه هه‌ڕه‌شه‌ی لێئه‌كات، ناجێیگیریهكی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی فراوان بۆته‌وه له ناوخۆدا. ئه‌یانه‌وێ ئێره‌ش بكه‌ن به لیبیایه‌كی تر و له‌م ڕێگه‌یه‌وه له چین بده‌ن، واته له ده‌سه‌ڵات و توانای ئابوری چین. ئه‌مه چه‌ندین مه‌سه‌له‌كه كه له ئارادان و سه‌رئه‌نجام ئه‌م جه‌نگه هه‌یه.
ج. م: به‌ڵام به پێی قسه‌كانی تۆ، جه‌نگ به‌و شێوه كلاسیكیه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی نییه ئه‌گینا جه‌نگه‌كه هه‌یه و ده‌مێكیشه ده‌ستی پێ كردووه. به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌م شه‌ڕه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه. من مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌یه به پێی ئه‌و مه‌فهومه كلاسیكیه‌ی لینین كه له (ئیمپریالیزم باڵاترین قۆناغی سه‌رمایه‌داریه) دا باسی ئه‌كات كه هێزه گه‌وره جیهانیه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ دابه‌شكردنی جیهان له نێوان خۆیاندا و له‌م نێوه‌شدا ئه‌چن به شوێن چنینه‌وه‌ی غهنیمهكانیاندا. با كه‌مێك له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وردبینه‌وه، بۆچی چاویان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ئاگری شه‌ڕ گرتوویه‌تیه‌وه؟ س. ش: سه‌یركه‌ن، خۆتان ده‌قیق ئاماژه‌تان كرد به باسی لینین. هه‌ر ئه‌مه و به‌شێكی تری ئه‌وه‌یه كه جه‌نگ ئیدامه‌ی سیاسه‌ته. ئه‌م سیاسه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه بووه و ئێستا ئه‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ چیندا بیگه‌یه‌ننه مه‌یدانی سه‌ربازی. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه جوگرافیایه‌ك كه به تایبه‌تی له ڕووی ئابوریه‌وه شوێنێكی ئارامه بۆ چین، ئه‌یانه‌وێ بیخه‌نه ژێر فشاری سه‌ربازی و قه‌یرانه‌وه. ئیتر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له ڕێی به‌هانه‌ی كۆریای باكور و به‌رنامه ئهتۆمیهكانیهوه ئه‌به‌نه پێشه‌وه. تا له ڕێی كۆریای باشوره‌وه كه پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكیه ناوچه‌ی ژیانی چین نائارام و میلیتاریزه و قه‌یراناوی بكه‌ن. به‌هه‌مان ئه‌وجۆره‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌یبه‌نه پێشه‌وه. به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه به‌و ساده‌ییه نییه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌چێته پێشه‌وه. زۆر ئاڵۆزتر و فراوانتره و ئیمكانی هه‌یه زۆر وێرانكارانهتر بێ. هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا كه ئه‌گه‌ر چین پێش به كۆریای باكور و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی نه‌گرێ ئه‌وا ئه‌مریكا به مافی خۆی ئه‌زانێت كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و كاره بكات، فشارێكه بۆ سه‌ر چین كه بچێته ئه‌و ئاسته‌وه. من ئه‌ڵێم ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستێك كه شكڵی گرتبوو یه‌كێك له پاشماوه‌كانی جه‌نگی سارد بوو، مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌مان كاتدا وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان بۆرژوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و چینی كرێكارێكی فراوانی هه‌یه، میسرمان هه‌بووه كه له‌باری مێژووییه‌وه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی یه‌كگرتوو بووه، سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات و ئه‌مانه ده‌وڵه‌تانێكی كۆنه‌په‌رست بوون و به پشتیوانی و پاره‌ی ڕۆژئاوا پاراێزگاریان لێ كردووه. پێویسته ئاماژه به تێزه‌كانی مه‌نسور حكمه‌ت بكه‌ین له په‌یوه‌ند به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كه زۆر ڕۆشن ڕوونی ئه‌كاته‌وه. كه باس له‌وه ئه‌كات له دوای ئه‌م جه‌نگی سارده‌وه جه‌مسه‌رێك كه خوازیاری به‌شه بۆرژوازی عه‌ره‌به. شكاندنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی عه‌ره‌بی و دابه‌شكردنی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی شیعه و سوننی و مه‌سیحی و یه‌زیدی و فڵان و فیسار، ئه‌مه پرۆژه‌ی ئه‌مریكا و بۆرژوا ئیمپریالیستیه له‌به‌رامبه‌ر بۆرژوازی عه‌ره‌بدا. شۆرشی تونس و میسر دیموكراتیك بوو به‌ڵام بۆ جڵه‌وگرتن بوو به ده‌ركه‌وتنی بۆرژوازی عه‌ره‌ب كه ئیتر قبوڵی نییه ئه‌م هه‌موو حكومه‌ته تا سه‌ر مۆخ كۆنه‌په‌رسته به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه بێ به پاره و پشتیوانی ڕۆژئاوا پارێزگاری لێ بكرێ، هه‌م میسر و هه‌م تونس وابوو. یه‌كێكی كه مه‌سه‌له‌ی سه‌دام بوو له عێراقدا. به‌هه‌رحاڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگایه‌ك بوو كه ئیمكانیه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژئاوا دابین ئه‌كرد كه ململانێكانی خۆی له‌وێدا به‌رێته پێشه‌وه به هۆی ململانێیه‌كی سیاسی گه‌وره كه له‌گه‌ڵ مونافیسهكانیدا هه‌یبوو. له‌ولاوه ئێرانت هه‌یه كه حكومه‌تێكی كۆنه‌په‌رست به زه‌بر خۆی پاراست و سه‌پاند به‌سه‌ر شۆرشێكدا، هه‌لومه‌رجێك هاته پێشه‌وه كه زۆر ناجێگیر بوو وه به شوێن بیانویه‌كدا ئه‌گه‌ڕا كه فیتنه‌یه‌ك بنێته‌وه و بیهێنێته خواره‌وه له‌سه‌ر حوكم. له هه‌مان كاتدا مه‌ترسی بۆرژوازی عه‌ره‌ب، ئه‌مریكا نه‌یئه‌توانی بڕوات میسر بۆمباران بكات. بۆیه هێرشی سه‌دام بۆ كوه‌یت بیانویه‌كی دایه ده‌ست كه ده‌خاڵه‌ت بكات كه حكومه‌تی عێراقی خۆی كێشه‌ی هه‌بوو، له كاتێكدا لوبنان ئه‌و كێشه‌یه‌ی نه‌بوو، میسر نه‌یبوو. بۆیه هێرش بۆ سه‌ر عێراق ده‌ستی پێئه‌كات چونكه ئه‌ڵقه لاوازهكهیه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌بوایه وای لێبهاتایه چونكه گه‌ر وانه‌بووایه ئه‌بووه جێگای سه‌رگرتنی شۆڕشه دیموكراتیكه‌كان و جێگای سه‌رهه‌ڵدانی سێكیولاریزمێك بوو كه له میسر و تونس‌دا سه‌ری به‌رزكردبۆوه. له عێراقدا هه‌روه‌ها ئه‌یتوانی جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و پێشهكهوتوو سهربهرزبكاتهوه، له ئێران جوڵانه‌وه‌ی چه‌پ و سێكیولار ئه‌یتوانی حكومه‌ت بخاته دژوارییه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه هه‌بوو. بۆیه ئه‌بوایه هه‌وڵه‌كان له‌و جێگایانه هه‌یه كه ناجێگیری هه‌یه. جا ئه‌م ناجێگیریه ئه‌توانێ كۆنه‌په‌رستانه بێ، ئه‌توانێ ناجێگیری شۆڕشگێڕانه بێ. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناجێگیر بوو وه بناغه‌یه‌كی ئه‌م ناجێگیریه مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستینه. مه‌نسور حكمه‌ت ئاماژه به‌مه ئه‌كات كه ئیتر بۆرژوازی عه‌ره‌ب ئه‌مه قبوڵ ناكات، ئه‌وه‌ی كه تۆ ئیسرائیل به زۆر بپارێزی و بیهێڵیته‌وه به هێزی مادی و مه‌عنه‌وی و سه‌ربازی ڕۆژئاواوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی عه‌ره‌بی گه‌وره‌دا، مه‌ترسیداره. ناتوانی بیپارێزی، ئه‌مانه هه‌مووی پاشماوه‌ی جه‌نگی ساردن. جێگه‌وڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌یه، ئێستا وا ئه‌یانه‌وێ كۆریا باكوریش له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ناجێگیره به‌و مانایه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نایانه‌وێ بزانن ئێره‌ش بكه‌ن به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رامبه‌ر چیندا به‌ڵام ئه‌مه هه‌روا ساده و ئاسان نییه. ج. م: بۆچی حكومه‌ته‌كه‌ی ناجێگیره؟ س. ش: له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند حكومه‌تێكی دیكتاتۆری هه‌ن كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ناڕازین، له سوریا بووه، له لیبیا بووه، له كۆریای باكور ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه و له چینیشدا هه‌بووه. چین بارودۆخێكی ئابوری زۆر باڵاده‌ستتری هه‌یه له ئه‌مریكا. چین هیچ پێویستیه‌كی نییه، دابه‌شكردنی جیهان كه ئه‌مه‌وێ قسه بكه‌م له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه كه دابه‌شكراوه به‌وجۆره كه لینین كردوویه‌تی. خۆبه‌خۆیی دابه‌شكراوه. چین توانایه‌كی ئابوری هه‌یه و كێشه‌یه‌كی نییه، ئه‌یه‌وێ ئه‌مریكا و میلیتاریزمهكهی ئاگای له دنیا بێ و ئه‌ویش له‌سه‌ر چینینه‌وه‌ی ئابوری زیاتر بڕواته پێشه‌وه، ئه‌مریكا قبوڵی نییه. سه‌رئه‌نجام چین باڵاده‌ستی ئابوری هه‌یه، ڕوسیا باڵاده‌ستی ئابوری سه‌ربازی نییه، ئه‌مریكا یه‌كه‌مین هێزی سه‌ربازی دنیایه و له‌ڕووی ئابوریشه‌وه هێشتا به‌توانایه. كۆریای باكور كه به میحوه‌رێكی شه‌ڕ پێناسه‌یان كردووه له ناوخۆدا ناڕه‌زایه‌تی فراوانی جه‌ماوه‌ر به دژی هه‌یه... ج. م: به مانایه‌كی تر له هه‌ر شوێنێك كه حكومه‌ته‌كه‌ی ناجێگیر بێ و خه‌ڵك له دژی بێ ئه‌مریا و ڕۆژئاوا ئه‌یانه‌وێ ئه‌مه به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاقارێكی تردا بیشكێننه‌وه كه به قازانجی خۆیان بڕواته پێشه‌وه؟ س. ش: ڕێك وایه. له ئێرانیشدا وابوو. مه‌گه‌ر گۆڕینی ڕژێم له كوێ ئه‌كه‌ن؟ خۆ ناچن له نایجیرا بیكه‌ن یا له شوێنێك بیكه‌ن كه حكومه‌تی كۆپهنهرستی سه‌ربه‌خۆیانن، بگره ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه له ڕووی ته‌قلیدیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا نین، هه‌تا ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ناگۆڕن چونكه سه‌ر به ڕۆژئاوایه. به‌ڵام ئه‌و ڕژێمانه‌ی سه‌ر به خۆیان نین و له‌ژێریشه‌وه ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه به ڕوویاندا، ته‌واوی ئه‌مانه كه ئیمكانیه‌تی ئه‌وه هه‌یه كه خواره‌وه بتوانێ حكومه‌ته‌كان بگۆڕێ له ئێران‌دا، له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا، له ئاسیای باشوری ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌موویان خه‌فه ئه‌كات. كۆریا كه نزیكی چینه و جوگرافیایه‌كی وای هه‌یه كه جێگهوڕێگهیهكی پێئه‌دات له ڕووی ئابوری سیاسییه‌وه. ج. م: لێردا خاڵێك پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تۆ باسی ئه‌وه‌ت كرد وه‌ك لینین ئه‌ڵێ جه‌نگ ئیدامه‌ی سیاسه‌ته. به‌ڵام مه‌نسور حكمه‌ت له تیۆری جه‌نگ، جه‌نگی تیۆریدا زۆر به ڕۆشنی باسی ئه‌وه ئه‌كات كه له پشت هه‌ر جه‌نگێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ئابوری چینایه‌تی هه‌یه، چینی بۆرژوازی هه‌یه. ئه‌م هه‌موو كێشمه‌كێش و ململانێیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له دنیادا وه‌ك تۆ باست كرد وا درێژ ئه‌بێته‌وه به‌ره‌و كۆریا. ئایا به بڕوای تۆ تێكچوونی دنیا به‌م جۆره وه‌كو له سه‌ره‌تاشدا وتمان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیه ئه‌بێ چ سوودێكی هه‌بێ بۆ بۆرژوازی جیهانی له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیه‌وه؟ وه‌ك تۆ وتت دنیا دابه‌ش بووه و سیاسه‌تێكیش پیاده ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی چینایه‌تیه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه كه‌مێك قسه بكه‌ی. س. ش: به دروست ئاماژه‌تان پێكرد كه جه‌نگ ئیدامه‌ی سیاسه‌ته و سیاسه‌تیش جه‌نگی چینه‌كانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری. بزانن، ئێمه دوای جه‌نگی سارد، بۆرژوازی ڕۆژئاوامان هه‌بووه كه سه‌ركه‌وتوو بووه و بڕیار وابوو كه بڕوات ئیداره‌ی دنیا بكات. به‌ڵام ئه‌لگۆی گه‌شه‌ی نییه، ئابوریه‌ك كه خه‌ریكه له به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوازیه‌وه گه‌شه ئه‌كات بۆرژوازی چینه، هینده، به‌نگلادیشه. ئێوه شتێك نادۆزنه‌وه كه به‌رهه‌می ئه‌وێ نه‌بێ، له‌وێ كار هه‌یه. سه‌رمایه ته‌نها به باڵاده‌ستی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ئه‌مانه ناتوانێ به‌رده‌وام بێ گه‌ر باڵاده‌ستی ئابوریت نه‌بێ. ئابوری بۆرژوازی ڕۆژئاوا مۆدێلی گه‌شه‌ی نییه، چۆن گه‌شه بدات؟ ئابوریه‌كه‌ی گه‌شه ناكات. سه‌رده‌مێك بوو له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی و سۆڤیه‌تدا ئه‌تتوانی گه‌شه‌ی ئه‌م ئابوریه‌ی ڕۆژئاوا ببینی، نیشانتی ئه‌دا به ته‌كنۆلۆژی باڵاتر، هه‌تا سه‌عاتكاری كه‌متر و كواڵیتی به‌رهه‌مێكی باشتر به به‌راورد به شتێك كه له سۆڤیه‌تدا به‌رهه‌م ئه‌هات. ئێستا هه‌رچی هه‌یه به‌رهه‌می چین و به‌نگلادیش و هند و ئه‌و جوگرافیایانهیه كه ته‌نها هێزی كاری هه‌رزان و سه‌ركوتی ته‌واو و بێمافی بێوێنه‌ی لێیه. بۆرژوازی ئه‌لگۆی گه‌شه‌ی ئه‌مه‌یه، كه وه‌ك چین كار بكات، ٧٠ سه‌عات كار بكات، ٢٠_٣٠ كه‌س بچڕژێنه ژوورێكی بچووكه‌وه، له‌تاو ناله‌باری خۆت له په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه بخه‌ره خواره‌وه و خۆت بكوژه... یان بۆ نمونه قه‌ڵه‌مێك كه پێشتر به ٥٠ پاوند بوو ئێستا بتده‌نێ به ٥٠ پێنس، ئیتر ئابوری ئه‌مریكا و ئابوری ڕۆژئاوا ناتوانێ منافهس بكات. مه‌سه‌له‌كه قه‌یرانی ده‌وره‌یی نییه. ئه‌لگۆی گه‌شه‌ی نییه، سه‌رئه‌نجام ئایندهی ئابوری ئه‌مریكا به وێنه‌ی جه‌مسه‌رێكی ئابوری و بۆرژوازی ڕۆژئاوا كه ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وروپایه له‌به‌رامبه‌ر چیندا ئایندهی نییه. سه‌رۆكی دنیا، سه‌رۆكی ئابوری دنیا چینه، به‌ڵام سه‌رۆكی سیاسی دنیا ئه‌و نییه. ئه‌م ناكۆكیه ئه‌بێ بكه‌وێ به‌لایه‌كدا. ئه‌مه چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌یه. من ئه‌ڵێم بۆرژوازی ئه‌مریكا ڕووی له پوكانه‌وه‌یه، ناتوانێ جێگه‌وڕێگه‌ی خۆی بپارێزێ، ناتوانێ منافه‌سه بكات. ڕێگایه‌كی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه جه‌نگێكی بازرگانی بخاته‌ڕێ كه تره‌مپ هات نه‌یتوانی. ئێمه له سه‌ره‌تاوه وتمان تره‌مپ نامێنێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێ جه‌نگی بازرگانی بخاته‌ڕێ. ناتوانێ ئاباوری میللی شكڵ پێ‌بدا، نه به‌ریتانیا بریكسیتی ئابوری میللی بێ نه ئه‌مریكا ئه‌توانێ. له‌ولاوه بۆرژوازی ئاماده‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دنیا بخاته ئاگره‌وه و وێرانی كات. به‌شێكی تری بۆرژوازی له ئه‌ورپا هه‌یه وه‌ك ئه‌ڵمانیا نوێنه‌رایه‌تی بۆرژوازیهك ئه‌كات كه وێرانكاری و جه‌نگی ناوێ و لێره‌وه به‌رامبه‌ركێ ئه‌كات. من به‌مانه ئه‌ڵێم ''بۆرژوازی سیناریۆی سپی'' چونكه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌وێت و نایه‌وێ كۆمه‌ڵگا وێران و نابود بێ. به‌ڵام ئه‌مریكا له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌مریكا بمێنێ نه ئه‌توانێ كار په‌یدا بكا و نه ئه‌توانێ سه‌رمایه بپارێزێ. ج. م: به‌ڵام هاوڕێ سوره‌یا ئه‌و به‌م جه‌نگ و وێرانكاریه ئه‌توانێ هاوسه‌نگی هێزه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه و دوباره ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌ی خۆی بهێنێته‌وه ئاستێكی سه‌رتر؟ وه‌ك منافه‌سه‌ی پێناكرێ، ئایا به نانه‌وه‌ی ئه‌م ئاشوبه ئه‌توانێ ئه‌و كاره بكات؟ س. ش: ئومێدی بۆرژوازی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه ئه‌م دابه‌شكردنی كاره وه‌ك خۆی بمێنێ. یانی ئه‌مریكا سه‌رۆكی دنیا بمێنێ، بتوانێ چین كۆنترۆڵ بكا، چین له‌م مه‌یدانه ئابوریه‌دا جێ پێی فراوان نه‌بێته‌وه، وه ڕابه‌ری ئه‌مریكا له دنیادا ته‌ئمین بكرێ و به‌زۆری ماشێنی میلیتاریستی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی خۆی دابین بكات. به‌ڵام ئه‌مه ئیمكانی نییه مه‌گه‌ر تۆ بتوانی هه‌مووان سه‌ركوت بكه‌ی و له ترسی توانای سه‌ربازی تۆ پێ درێژ نه‌كه‌ن. ئه‌گینا بۆچی ئه‌بێ چین سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا قبوڵ بكات؟ ئه‌گه‌ر بچێته ئاستێك كه بهرامبهركێی سه‌ربازی و به چه‌ك بكات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا. ئومێدی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه بۆشایی بخاته نێوان توانای سه‌ربازی ڕوسیا له‌گه‌ڵ چیندا تاكو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا ئه‌مان یه‌كتر ته‌واو نه‌كه‌ن. ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێ كات بكڕێ به‌وه‌ی كه ته‌واوی ناوچه‌كه نائارام بكات تاكو بتوانێ شكست به ئابوری چین بهێنێ. ئیتر منافه‌سه‌ی ئابوری هه‌یه له‌گه‌ڵی. ئایا ئه‌مه ئایندهی هه‌یه؟ من ئه‌ڵێم نا نییه‌تی. ئایندهی بۆرژوازی ڕۆژئاوا وا له جێگه‌یه‌كی تره، به ده‌ست ئه‌مریكاوه نییه. ئه‌مریكا توانای تێكده‌رانه‌ی هه‌یه به ئومێدی ئه‌وه‌ی منافیسهكانی كه چینه وه‌ك هێزێكی ئابوری و ڕوسیا وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی بخاته قه‌یرانه‌وه و كێشه‌یان بۆ دروست بكات هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه ٢٠ ساڵ كردی. ٢٠ ساڵه نه‌یتوانیوه قه‌یرانه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات ئه‌یه‌وێ ٢٠ ساڵی تریش بیكشێنێ. ئیتر ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ یان نا، ئه‌وه باسێكی تره. به‌هه‌رحاڵ باسه‌كه بۆ بۆرژوازی ئه‌وروپا جگه له به‌ریتانیا بۆرژوازیه‌كی سیناریۆی سپین، به به‌رژه‌وه‌ندی درێژماوه ته‌ئمین ئه‌بێ.
ج. م: بابێیه سه‌ر پرسیارێكی تر. له ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته كاولكاریه‌ی ئه‌مریكا به داخه‌وه دنیا به ئاگری شه‌ڕ سووتاوه، ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته ئه‌بینین به‌به‌رچاومانه‌وه ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه سیڤیله ئه‌كوژرێ و ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌بن. سه‌رئه‌نجام له نێو كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا، له نێو به‌شه‌ریه‌تی موتهمهدیندا ئه‌وه‌ی كه مه‌نسور حكمه‌ت پێی ئه‌ڵێ كه دێوێكی نوستوو هه‌یه، به‌ڵام بێ‌دار نابێته‌وه. با كه‌مێك ئه‌مه لێكبده‌ینه‌وه كه بۆچی مرۆڤایه‌تی وا مردووه؟ ئایا ناكرێ كۆمۆنیزم له ئاستی جیهانیدا سه‌رده‌ربێنێت و پێش به‌م دۆخه بگرێ؟ س. ش: من به‌و حوكمه و موشاهه‌ده‌ی ئه‌مڕۆ موافق نیم كه به‌شه‌ریه‌ت نووستووه و بێدارنهبۆتهوه. بارودۆخی دوای حكمه‌ت گۆڕاوه. ئه‌و نه‌بوو به‌هاری عه‌ره‌بی، بریكسیت، خه‌بات له دژی سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین له ئه‌وروپا ببینێ، پوچی دیموكراسی ڕۆژئاوا به چاوی خۆی ببینێ كه چۆن بێئیعتمادی به سیستم و داموده‌زگا و ئه‌حزابی ته‌قلیدی په‌رله‌مانی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و هه‌موو پۆخڵه‌واته‌كانی كه چیان به‌سه‌رهاتووه ببینێ. به بڕوای من كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری بێداره. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا خه‌به‌ری بۆته‌وه. ئێمه به‌هاری عه‌ره‌بیمان بوو، له قسه‌كانمدا ئاماژه‌م پێكرد كه له خوێنیان هه‌ڵكێشا و كردیان به‌م زه‌لكاوه. له خه‌باتی دژی سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین له ته‌واوی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد، ئێمه یۆنانمان هه‌یه. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئاڵای كۆمۆنیزم یاخود توانا و كانونی كۆمۆنیستیه‌وه ناكامیهكهی گه‌یشت به‌وه‌ی كه به‌شی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ڕازی بێ به‌هه‌ر به‌دیلێك كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بێ. ئه‌گه‌ر ئێمه له جیاتی بریكیست له ئه‌وروپادا كۆمۆنیزممان هه‌بووایه به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپای یه‌كگرتوو به ئاڵایه‌كی میللیه‌وه سهریدهرنهئههێنا. یان له مه‌سه‌له‌ی تره‌مپدا، تره‌مپ ئاكامی دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه. بزانه، هیچ كاتێك خه‌ڵك ئه‌وه‌نده سیاسی نه‌بوون له به‌یانیه‌وه تاكو شه‌و متابه‌عه ئه‌كه‌ن بزانن دنیا چی به‌سه‌رهاتووه. ئه‌مه له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ڕی دنیاوه هه‌یه و هه‌مووشی هه‌ستی هاوچاره‌نووسی هه‌یه به‌ڵام ترساندوویانه. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ترسێ جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ببێ و بۆمبی ئه‌تۆمی به‌كاربێ له بۆرژوازیهكهیهوه ئه‌ترسێ تا چینی كرێكار و بێبه‌ش. من ئه‌ڵێم به‌شه‌ریه‌ت به‌خه‌به‌ره و بچوكترین شت ئه‌توانێ بیگۆڕێت، یه‌ك هه‌نگاو پێشڕه‌وی له ئێران‌دا، له كوردستانی عێراقدا له‌م گۆشه و ئه‌و گۆشه‌ی دنیادا پێشڕهویهك نه‌ك به‌رگری بگره هێرش بكرێ به بڕوای من ئه‌توانێ هه‌لومه‌رجه‌كه هه‌ڵگێڕێته‌وه. به‌ڵام ئێستا ترساوه. ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ وه‌ك دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود بریكیست هه‌یه به‌رهه‌می فشاری خواره‌وه بوون. ج. م: هه‌روه‌ك تۆ ئه‌ڵێی به‌خه‌به‌ره به‌س تۆقێندراوه. به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا كۆمۆنیزم سهریدهرهێنابوو لینینێك هه‌بوو كه توانی ئه‌و كاره بكات. من له قسه‌كانی تۆ ئه‌وه‌م ده‌ركێشا كه باشه خه‌ڵك به‌خه‌به‌ره به‌ڵام ئه‌م ئاڵای كۆمۆنیزمه میلیتانته سهروشكڵی دیار نییه له جیهاندا، مه‌به‌ستت له‌مه‌یه زیاتر؟ س. ش: ڕێك وایه. بزانن له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئێمه بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی به‌هێزمان هه‌بوو له ئه‌وروپا، بزووتنه‌وه‌ی وابه‌سته به چینی كرێكار. سه‌ركوتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئاڵای فاشیزم و نازیزمێك بوو كه له به‌ریتانیا و گشت وڵاته‌كانی ئه‌وروپادا موافق بوون له‌گه‌ڵ هیتله‌ردا. له جه‌نگی یه‌كه‌میشدا ئه‌وه بوو شۆڕشمان بوو. به داخه‌وه ئێستا وا نییه به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه كۆمۆنیزم شانسی نییه. به بڕوای من كۆمۆنیزم شانسی هه‌یه و شۆڕشه كۆمۆنیستیهكانیش مومكینه. به‌ڵام له ڕێگایه‌كی تره‌وه، خه‌م و مه‌سائلی تری هه‌یه. تۆ ڕه‌نگه ناچار بی له جێگایه‌كدا له كه‌نار بۆرژوازیهكهوه بجه‌نگی له‌به‌رامبه‌ر سیناریۆی ڕه‌شدا، له كهناریهوه نه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو بی له‌گه‌ڵیدا و له‌ژێر ئاڵای ئه‌ودا بی. تا ئه‌و جێگایه‌ی به‌وێنه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز نه‌هاتبیته مه‌یدان، ئه‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ملهوڕیه‌ی ئه‌مریكا به پاشكۆبوونی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی تری بۆرژوازی سیناریۆی سپی هه‌ن كه ئه‌كرێ له كهناریانهوه ههلومهرجێكت بۆ فه‌راهه‌م بێ كه هه‌نگاوه‌كان ببه‌یته پێشه‌وه. من ئه‌ڵێم كۆمۆنیزم شانسی هه‌یه به تایبه‌ت له وڵاتێكی وه‌ك ئێران یان كوردستانی عێراق. سوریایان كرده سونه و شیعی، ڕوسیا و ئێران بردیانه‌وه له غیابی كۆمۆنیزمدا. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی بتوانێ كوردستانی عێراق جیابكاته‌وه، كه جوڵانه‌وه‌ی قه‌ومی بارزانی و ئه‌وانه ناتوانن بیكه‌ن، حكومه‌تێكی سێكیولاری غهیرهقهومی دابمه‌زرێنێ، شتێك وه‌ك له نمونه‌ی كۆبانی، ئه‌مه مومكینه. له ئێران‌دا، كۆماری ئیسلامی بونیادی ئایدۆلۆژی داڕماوه، ته‌نها به توانای ئه‌منیه‌ته‌وه ماوه. خه‌ڵك هه‌رچیه‌ك بیانه‌وێ له دژی حكومه‌ت ئه‌توانن بیڵێن. ئه‌توانی به‌ره‌ی به‌هێز دروست بكه‌ی بۆ هێرشبردن نه‌ك بۆ پاراستنی هه‌لومه‌رجی ئێستا كه ئه‌مه‌ی دواییان دروشم و ئاڵای بۆرژوازی و ئاڵای ڕاستی توندڕه‌وه كه هه‌لومه‌رجه‌كه با خراپتر نه‌بێ. من ئه‌ڵێم ئێمه له ئێرانیش و كوردستانی عێراقیشدا شانسمان هه‌یه. له‌وێ شتێك بكه‌ین له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا وا نامێنێته‌وه. بۆرژوازی بیانه‌وێ دۆخی ئابورییان چاك بكه‌ن، ئه‌بێ بارودۆخی كرێكاری ئه‌ڵمانی و به‌ریتانی و ئه‌مریكی بگه‌یه‌نن به بارودۆخی كرێكارانی چینی. ئێستا ناتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن. ئه‌م میلیتاریزمه كاولی ئه‌كات، كوشتار ئه‌كات. ئێستا باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن نزیكه‌ی ٥٠ تا ٦٠ ملیۆن ئینسان ئه‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی كۆریا بكه‌نه ناوچه‌ی میلیتاریستی و جه‌نگ. سه‌رئه‌نجام ئه‌مانه هه‌مووی كاولكاری به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێ به‌ڵام نابێ به جه‌نگی سێیه‌م به هه‌مان شێوه‌ی دووه‌م چونكه ئه‌گه‌ر تۆ بۆرژوازیهك بیت بته‌وێ له سه‌ركردایه‌تی بهرامبهركێی جیهاندا بوه‌ستی ئه‌بێ بتوانی یه‌كگرتووی بكه‌ی، ئه‌بێ بتوانی ئومێدی پێشڕه‌وی بده‌یت، ئه‌بێ بتوانی بڵێی من كارت بۆ په‌یدا ئه‌كه‌م. فاشیسته‌كان به كار هاتنه سه‌ر حوكم. له ئیتاڵیا موسولینی هات و به شێوه‌یه‌كی فراوان كاری دابین كرد وه‌ك باس ئه‌كرێ به‌شێك له چینی كرێكاری هێنا به دوای خۆیدا به‌وه‌ی كه وتی شه‌راب هه‌رزان ئه‌بێ. ئه‌مریكا ناتوانێ ئه‌م كاره بكات. به‌و مانایه ئه‌ڵێم ناتوانی له ڕابه‌ری جه‌نگی جیهانیدا ڕابوه‌ستی كاتێك نه‌توانی كرانه‌وه‌ی ئابوری دابین بكه‌یت. وه ئه‌م كرانه‌وه‌ی ئابوریه بۆ بۆرژوازی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت بۆ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا وجودی نییه. بوعدی كاولكاری هه‌یه به‌ڵام له سه‌ری جه‌مسه‌رێكی جیهانی بۆ شتێك بۆ نمونه كه نازیزم هه‌یبوو نییه. یان مه‌سه‌له‌ن كۆمۆنیزم ئه‌توانێ بیكات، كۆمۆنیزم وه‌ڵامی ئابوری هه‌بوو، وه‌ڵامی یه‌كگرتووكردنی هه‌بوو له شۆڕشی بهڵشهفیكیدا، ئه‌ویش كه من ئه‌م جه‌نگه‌م ناوێ، نان و ئاشتیم ئه‌وێ. وه‌ڵامی یهكگرتووكردن و پێشڕه‌وت هه‌بێ ئه‌توانی ئاڵاهه‌ڵگری بزووتنه‌وه‌كه‌ی خۆت بیت. ج. م: كه‌وایه با بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڤێرژنه له كۆمۆنیزم كه تۆ باسی ئه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌رحاڵ ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه‌ی هه‌بێ بۆ بارودۆخه‌كه و به‌م مانایه له كۆمۆنیزمی ماركسه‌وه بڕوانێ ئه‌مه به داخه‌وه لاوازه. پێت وایه ئێمه كاتێك كه ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی ئێمه، كۆمۆنیزمی كرێكاری، كه ئه‌مجۆره لێكدانه‌وانه ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌كه چۆن ئه‌توانرێ ئه‌مه بهێنرێته ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی و ته‌یاركردنی چه‌پ، به‌م مانایه ئه‌مه ئه‌ركێك نییه له‌سه‌ر ئێمه؟ س. ش: به‌ڵێ وایه. ئێمه كێشه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كۆمۆنیزمهكهمان زه‌ربه‌ی به‌ركه‌وتووه. ڕۆژانێك كه مه‌نسور حكمه‌ت بوو وه توانایه‌ك كه بزووتنه‌وه‌كه بووی، دڵنیا به هه‌م عێراق و هه‌م ئێران ته‌سویریان جیاواز بوو. ئه‌مه له شه‌خسیه‌ت په‌رستیه‌وه نییه ته‌واوی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكاته له په‌راوێزی ئۆپۆزسیۆنێكدا بوو كه حكمه‌ت سه‌ره‌كه‌ی بوو كه هه‌م ماركسیست بوو، هه‌م كۆمۆنیست بوو، هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، هه‌م وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو وه هه‌م بنه‌مای لێكدانه‌وه بوو. به له‌ده‌ستچوونی ئه‌و گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌مان خوارد. ئێمه ئێستا كۆمۆنیزمهكهمان كۆمه‌ڵایه‌تی نییه دیعای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناكات. له سه‌نگه‌ری بهرگیردا بۆ پاراستنی خه‌تێك پێشڕه‌ویمان هه‌بووه. ئه‌بێ ده‌ستخۆشی له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین كه خه‌تی حكمه‌تی پاراست كه نه‌ئه‌چووه پشت پڕۆژه‌ی ئاڵوگۆڕی ڕژێم له‌لایه‌ن ناتۆوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزی كۆنه‌په‌رسته‌وه نه‌ئه‌چووه پاڵ هێزێكی كۆنه‌په‌رستی تر... و نمونه‌ی تری له‌م بابه‌ته. هه‌روه‌ك چۆن جوڵانه‌وه‌ی ماركسیزمی شۆڕشگێڕ زیندووكردنه‌وه‌ی ماركسیزم بوو له ناو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پدا، ئێمه‌ش حكمهتیزممان زیندووكردۆتهوه. زیندوومان كردۆته‌وه به‌ڵام كۆمه‌ڵایه‌تیمان نه‌كردۆته‌وه. حزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوا؟ من ئه‌ڵێم كۆمۆنیزمهكهت ئه‌بێ كۆمه‌ڵایه‌تی بێ و بچێ حكمه‌ت پراكتیزه بكات. ج. م: به‌ڵام ئه‌مه له ئاستی جیهانیدا نییه. ئه‌و زیندووكردنهوهیهش كه تۆ باسی ئه‌كه‌ی ئه‌كرێ له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ئێمه‌دا ببینرێ، كه‌م یان زۆر. س. ش: له ئاستی جیهانیدا من ئه‌مه‌وێ بڵێم ئێمه هه‌نگاوێك پێشڕه‌وی له ئێران‌دا یان له عێراقدا بكه‌ین ئه‌توانین كاریگه‌ری دابنێین. ئێمه ناتوانین ئاستی جیهان بگۆڕین كاتێك له ناوچه‌یه‌كدا نه‌توانین ده‌سه‌ڵات بگرین كه ئیمكانی دهسهڵاتگرتنمانی تیا هه‌یه. ئێمه ئه‌توانین ڕۆشنگه‌ری بكه‌ین. ببینه شه‌پۆلێك له هه‌ڵهاتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ڕێكه‌وت، ده‌ركه‌وتنی به‌شه‌ریه‌ت ئه‌وه بوو كه ده‌رگای وڵاته‌كانی به‌زۆر كرده‌وه و دوای ئه‌و هه‌موو ته‌بلیغاته فریوده‌رانه و تێكده‌رانه‌یه‌ی بۆرژوازی ڕۆژئاوا باوه‌شی كرده‌وه و وتی په‌نابه‌ران به‌خێرهاتن بۆ ئه‌م وڵاتانه. ئێمه ئه‌مانتوانی له ڕۆژئاوا سه‌رباری دروستی لێكدانه‌وه قسه‌مان، پڕۆژه‌مان دانا (هه‌موومان دانیشتوانی جیهانین) و وتمان ئه‌مه مه‌یدانێكی گرنگه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆت ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بی له‌و ناوچانه، ناتوانی لێره كاریگه‌ری دابنێی. ئه‌توانی بڕۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كاندا په‌یدا بكه‌ی و ئه‌بێ ئه‌م كاره هه‌ر بكه‌ی به‌ڵام ئه‌بێ له‌ولا ببینه ده‌سه‌ڵات. ئێمه شانسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه به‌هۆی تواناییه‌ك كه له كوردستانی ئێران هه‌مانه ئه‌بێ بڕۆین كۆمۆنیزمی حكمه‌ت پراكتیزه بكه‌ین. ئیتر پاراستنی خه‌ت و ته‌نها خۆهێشتنه‌وه به‌سه. له كوردستانی عێراقیشدا هه‌مان هه‌لمان له‌به‌رده‌مدایه به بڕوای من. ج. م: ڕاسته، به‌هه‌رحاڵ مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاته‌وه، له هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنین له وڵاتانی تری دنیادا ئاڵای سوور به‌رزئه‌بێته‌وه. س. ش: ئێستا ئیتر ئه‌م باسانه‌مان كردووه ئیتر نۆره‌ی ئه‌بێ چی بكه‌ینه. ئیتر ئه‌بێ فرسه‌ت بدۆزینه‌وه قسه بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێ چی بكه‌ین نه‌ك چی دروسته و جیهان له چ دۆخێكدایه، ئێمه لێكدانه‌وه‌مان هه‌یه، ڕۆشنكردنهوهمان هه‌یه، دنیا به شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌بینین، به‌ڵام قسه‌كه ئه‌وه‌یه كه (چی بكه‌ین؟) ه‌كان بهێنینه ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌یه كلیلی پێشڕه‌وه‌ی كۆمۆنیزم و بێگومان كاریگه‌ریشی ئه‌بێ به‌سه‌ر دنیاوه. ج. م: هیوادارم بۆ ژماره‌كانی تری دیدگای سۆشیالیستی بێینه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ی مه‌سه‌له‌كان.
|