له حزبی حكمه‌تیست ده‌پرسن؟ له‌گه‌ل ئازه‌ر موده‌ڕیسی سه‌ره‌تا، سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و ئیقداماتهكانی حزبی حكمه‌تیست، پرسیار ئه‌كرێت و ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌مباره‌یه‌وه ڕاوبۆچونیان هه‌یه یان ڕه‌خنه ئه‌گرن، هه‌ر بۆیه له‌ژیر ناوی "له حزبی حكمه‌تیست ده‌پرسن ؟" دا، بڵاوكراوه‌ی كۆمۆنیست له‌هه‌ر ژماره‌یه‌كی خۆیدا پرسیارێک یان زیاتر له‌ناویاندا ههڵئهبژێردریت و به له‌به‌رچاوگرتنی ناوه‌ڕۆكیان، ڕووی پرسیاره‌كان ئه‌كاته به‌رپرسان و كادره‌كان له‌ناو ڕێكخستنه جۆراوجۆره‌كانی حزبدا و وه‌ڵامه‌كانی بڵاوئه‌كاته‌وه، له‌م ژماره‌یه‌دا پرسیار ڕووبه‌ڕووی ئازه‌ر موده‌ڕیسی سكرتێری كۆمیته ناوه‌ندی حزب ئه‌كه‌ینه‌وه، كه‌لیره‌دا پرسیار‌و وه‌ڵامه‌که‌ش ئه‌خوێننه‌وه. پرسیار: به‌م دواییه ڕه‌خنه‌ی جدی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق و كوردستان له‌برامبه‌ر جه‌معێك له هه‌یئه‌تی دائم ته‌رح كران، یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ حزبی اتحاد و نزیكایه‌تی به ئه‌حزابی ناسیونالیستی كوردی له‌ئێران و عێراق، بۆچی حزبی حكمه‌تیست هه‌رگیز به‌ڕه‌سمی ده‌خاله‌تی نه‌كرد؟ ئایا هۆكاره‌كه‌ی بێبایه‌خ بوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یه؟ ئازه‌ر موده‌ڕیسی: له‌په‌یوه‌ند به به‌شی كۆتایی پرسیاره‌كه‌تانه‌وه، بێگومان مه‌نفیه. ده‌خاله‌ت نه‌كردنی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م هۆیه‌و به‌م لێكدانه‌وه‌یه نه‌بووه. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به‌م باسانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌بڕوای من ئه‌مانه شتی زۆر گرنگن به‌لای كۆمۆنیسته‌كانی ئێران عێراقه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش لێكدانه‌وه‌و بۆچونی خۆمان له "به‌یاننامه‌ی حزبی حكمه‌تیست له‌په‌یوه‌ند دوو باڵی كۆمۆنیزمی كرێكاری" به ووردی ڕاگه‌یاند. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه به گۆڕینی سكه (ڕه‌یڵ) و هه‌ویه‌تی سیاسیی جه‌معی هه‌یئه‌تی دائم ئه‌گه‌ڕێته‌و، ئێمه ئه‌م ڕهوهندهیانمان چ له‌ڕووی سیاسی و چ له‌ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه پێشبینی ئه‌كرد. ووتمان كه هه‌یئه‌تی دائم به‌عنوانی جه‌معێكی ناڕازی و ناكۆك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته ڕه‌سمییه‌كانی حزبی حكمه‌تیست ناتوانن له‌دنیای سیاسه‌تدا تا درێژماوه به‌سه‌رگه‌ردانی بمێننه‌وه، ئه‌مانزانی كه ناچار ده‌بن كه به‌یه‌كێك له لایه‌ن و بزووتنهكانهوه گرێبده‌نه‌وه، ووتمان كه له‌پشت هه‌راوهوریای گه‌ڕانه‌وه بۆ منصور حكمت، گۆڕَینی سكه و بوون به چه‌پی پهراوێزكهوتهو غهیرهكرێكاری خۆی مه‌ڵاس داوه. ده‌مێكه ئه‌م جه‌معه نزیكایه‌تی ستراتیژی خۆیان به حزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕاگهیاندوهو دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حزبی (اتحاد) یه‌كیان گرت، ئێمه دیسان لێكدانه‌وه‌ی خۆمان گووت، پرۆسه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو ڕاستی لێكدانه‌وه‌كانی ئێمه‌ی سه‌لماندو گۆڕینی سكه‌و دووری ئه‌م جه‌معه‌ی به‌سیاسه‌ته‌كانی حزب نیشانداوه. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به یه‌كگرتنی جه‌معی هه‌یئه‌تی دائم و حزبی (اتحاد) ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ئێمه له "به‌یاننامه‌ی حزبی حكمه‌تیست له‌په‌یوه‌ند دوو باڵی كۆمۆنیزمی كرێكاری" به‌ووردی لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان ڕاگه‌یاندو ووتمان كه ئه‌م (یه‌كگرتنه) نزیكایه‌تی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی دوو باڵی پهراوێزكهوتوی كۆمۆنیزمی كرێكارین، یه‌كگرتنی دوو باڵی لاكه‌وته كه هه‌ردوكیان له‌هه‌ناوی حزبی دایكیاندا ده‌ژیان،حزبی حكمه‌تیست و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران. یه‌كێكیان (حزبی اتحاد) باڵێكه كه له‌حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران جیابوه‌وه، ئه‌ویتریان (جه‌معی هه‌یئه‌تی دائم) باڵێكن كه له‌م دواییانه له حزبی حكمه‌تیست جیابوونه‌وه، هه‌ردوو ئه‌م باڵانه ناتوانا بوون كه له‌ناو حزبه‌كانی خۆیاندا سیاسه‌ته‌كانی خۆیان به میكانیزمه ڕه‌سمی ڕێكخراوه‌ییه‌كان بكه‌نه سیاسه‌تی ڕه‌سمی ئه‌م حزبانه. ووتمان كه ئه‌م پرۆژه‌یه داهاتوی نیه‌و ئایندهی ئه‌وان له‌گره‌وی په‌یوه‌ست بوونیانه به‌حزبی دایكه‌وه (حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران). هه‌مانكات ئه‌وه‌شمان دووپاتكرده‌وه كه ئه‌م یه‌كگرتنه به سوود وه‌رگرتن له ناوبانگ و ئیعتباری حزبی حكمه‌تیست، بڕیاره حزبی تازه وهدنیا هاتوو له مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ حزبی دایك، واته حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی جێگا‌و ڕێگایه‌كی "به‌هێزتر"و "یه‌كسان"تریان ببێت و به كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش فرسه‌تی زیاتر بدات كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئیمتیازاتی زیاتر‌و تایبه‌ت وه‌ده‌ست بێنن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌مێك دوورتر له‌م دنیا خه‌یاڵی و هاتو هاواری پیرۆزبایی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م "قاره‌مانان"ه‌وه ته‌ماشا بكات، تێئه‌گات كه ئه‌مه یه‌كگرتنی لاكه‌وته‌ی ناو ژیانی چه‌پی غه‌یره كرێكاری و له مه‌نفادا بووه، له‌دنیای واقیعیشدا تاكه كاریگه‌ری یه‌كگرتنی ئه‌م دوو ڕه‌وته "ده‌سدرێژی"ه بۆ سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی حه‌مید ته‌قوایی بۆ یه‌كگرتوو كردنی ڕیزه نزیك و لاكهوتهكانی خۆی. له هه‌مان كاتدا، یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی "اتحاد" و پاشان گفتوگۆ بۆ یه‌كگرتنی دواتریان له‌گه‌ڵ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران، به‌شێكه له‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌م جه‌معه بۆ په‌یدا كردنی ناسنامه "هه‌ویه"یه، ئێمه ئه‌مه‌شمان پێشبینی كردبوو، له‌هه‌مان به‌یاننامه‌دا ووتبومان كه ئه‌م جه‌معه بۆ ده‌ربازبوون له سه‌رگه‌ردانی سیاسی و په‌یدا كردنی هه‌ویه‌تی سیاسی تازه‌یان، له هه‌وڵا ئه‌بن له‌ناو ڕه‌وته سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌كوردستان، هاوڕا بۆ ئیستا‌و ئایندهی خۆیان بدۆزنه‌وه. ووتمان كه ئه‌مه ئه‌بیته سه‌ره‌كیترین "چالاكی سیاسی" ئه‌وان. هه‌موو به‌ڵگه‌كان، هه‌ر له گفتوگۆ و سازان له‌گه‌ڵ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی ناڕه‌سمی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی عێراق، نشانه‌ی یه‌ك هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسین، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك كه له سونه‌تی له‌مێژینه‌ی ناسیونالیزمی كوردا پێیده‌ڵێن "دبلۆماسی". ئه‌مانه هه‌موو ڕاستی لیكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئێمه‌ی نیشانداوه. بینینی ئه‌م ئاینده‌یه‌و هه‌وڵی ئه‌م جه‌ماعه‌ته بۆ درێژه‌دان به ژیانی سیاسی و په‌یداكردنی هه‌ویه‌تی سیاسی، بۆ ئێمه سه‌خت نه‌بوو. یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی لاكه‌وته‌ی "حزبی اتحاد" له‌دنیای واقیعدا له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌لومه‌رجی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و عێراقدا نه‌بووه، ئه‌م یه‌كگرتنه له‌بنه‌ڕه‌تدا نیشانده‌ری خۆجیاكردنه‌وه و جیاوازی قوڵی جه‌ماعه‌تی هه‌یئه‌تی دائمه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی حزبی حكمه‌تیست و، په‌یوه‌ست بوونی ڕه‌سمی ئه‌وانه به چه‌پی غه‌یره كرێكاری و غه‌یره كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌روه‌ی وڵات. ئه‌م نزیكایهتیهیان له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی كورد، چه‌پ یان ڕاستی، له‌كوردستانی عێراق و ئێران، هه‌روا ساده نیه، ئه‌م نزیكییه چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دیاریكراوی هه‌یه. ئه‌م نزیكایه‌تییه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك و به‌هه‌ر ناویكهوه بوبێت، كاریگه‌ری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌مه‌لی ده‌بیت بۆ كۆمۆنیزم له‌كوردستان و له عێراق. پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی غه‌یره ڕه‌سمی و هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ حزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌وه‌ش گرنگتر نزیكایه‌تی‌و هاوپه‌یمانی ڕانه‌گه‌یه‌نراو (له‌ژێر ناوی هاوڕایی یان په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی) له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ئه‌حزابی بۆرژوایی كورد، یه‌كێك له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان و عێراق، واته یه‌كێتی نیشتمانی، ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا به‌مانای داكۆكیه له بۆرژوازی كورد له‌به‌رامبه‌ر چینی كرێكار له‌عێراق و كوردستاندا. ئه‌م نزیكایه‌تیی و دۆستایه‌تییه بۆ چینی كرێكار‌و كۆمۆنیسته‌كانی عێراق، كه له خه‌باتی ڕۆژانه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆرژوازی و ده‌وڵه‌تی نوێنه‌ری ئه‌وان ڕووبه‌ڕوون، مانای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌مه‌لی هه‌یه. ئه‌م كاره نابێت و ناكرێت له‌لایه‌ن ئه‌حزابی كۆمۆنیستییه‌وه فه‌رامۆش بكرێت و ئه‌بێت له‌گه‌ڵی به‌ره‌و ڕوو ببنه‌وه. ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌ی دوو حزبی كۆمۆنیستی ناوچه‌كه، حزبه‌كانی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌عێراق و كوردستان، له‌په‌یوه‌ند به‌م پرۆسه‌یه‌و كاریگه‌رییه‌كانی و ئاكامه‌كانی ئه‌م نزیكایه‌تیه له‌عێراق و به‌تایبه‌ت له‌كوردستانی عێراقه. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به‌كوردستانی عێراق ئه‌گه‌ڕێته‌وه، جه‌ماعه‌تی هه‌یئه‌تی دائم، له‌باشترین حاڵه‌تدا چاره‌نوسێكی باشتریان له‌كۆمه‌ڵه نابێت، ئه‌وه مانای سیاسیه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه كه ئه‌بێت وه‌ك كۆمه‌ڵه ڕه‌فتار بكه‌ن، په‌نابردن بۆ هێنانه‌وه‌ی بڕو بیانووی وه‌ك "هه‌بوونی ئوردوگا له‌كوردستانی عێراق"،"سوود وه‌رگرتن له ئیمكانیاتی ده‌وڵه‌تی خودموختاری كورد"، و "پێویستی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی دبلۆماتیك له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له‌كوردستانی عێراق"و ...، به‌م بیانوانه‌وه چه‌ندین ساڵه له‌به‌رامبه‌ر تاوانكاری ئه‌و حزبانه‌و ده‌وڵه‌تی خودموختاری، سه‌ركوتی چینی كرێكار و خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه، نه‌ك به‌ته‌نیا بێده‌نگیان لێكردوه، به‌ڵكو زۆر خراپتر له‌وه‌ش هه‌ندێكجار وه‌ك ڕێنوێنیكهری ئه‌م سه‌ركوت و تاوانكارییانه نه‌خشی بینیوه. دوایین نمونه‌ی په‌رچه‌كرداریان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان له 17ی شوباتی 2011 دا بوو، كه بیانوه‌كانی ناسیونالیزمی كوردیان دووپات كرده‌وه‌و به‌پاساوی "ساوابوونی ده‌وڵه‌تی خودموختاری- واته حكومه‌تی هه‌رێم" ، چونه پشتی تاوانه‌كانی حكومه‌تی خودموختاری له‌دژی چینی كرێكار. به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی جه‌ماعه‌تی هه‌یئه‌تی دائم كه گوایا ئه‌م ده‌خاله‌ت و ڕه‌خنانه‌ی هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌كوردستان و عێراق، مه‌سه‌له‌ی لاوه‌كی و ته‌كه‌تولاتی ناویانه‌و، ڕه‌وتی "كۆمه‌ڵایه‌تی" هه‌یئه‌تی دائم خۆی لێ لا ئه‌دات، به‌ڵام ده‌خاله‌ت و ڕه‌خنه‌ی هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق و كوردستان به‌رله‌وه‌ی كه داکۆكی بێت له خه‌تی ڕه‌سمی و له‌حزب و سوننه‌ته‌كانی، بگره له بنچینه‌دا هه‌وڵێكه بۆ ڕێگا داخستن به‌ڕووی به‌هێزكردنی بۆرژوازی و ناسیونالیزمی كورد له‌به‌رامبه‌ر چینی كرێكار‌و كۆمۆنیزم له كوردستانی عێراقدا. ئه‌مه داكۆكیه له بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌و دوو حزبه له‌كوردستان و عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئه‌كه‌ن، ڕه‌خنه‌ی دوو حزب له كوردستان و عێراق به‌رامبه‌ر وه‌رچه‌رخانی هه‌یئه‌تی دائم به‌لای ئه‌حزابی ناسیونالیستی له‌كوردستان، نزیكایه‌تی و دۆستایه‌تی تاكیتیكی و ستراتیژی ئه‌وان به‌ده‌وڵه‌ت و ئه‌حزابی ناسیونالیست، جارێكی‌تر ئه‌م وه‌رچه‌رخانه كاریگه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌كاته سه‌ر كێشمه‌كێشی سیاسی –چینایه‌تی له‌كوردستانی ئێران و عێراق. بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌خاله‌تی ئه‌و دوو حزبه، ده‌خاله‌تی كۆمۆنیستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه، بۆ داكۆكی بووه له چینی كرێكار‌و كۆمۆنیزم له عێراق و ئێران. ئه‌م باسانه‌ش له‌هه‌مان ڕوانگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ هه‌ر كۆمۆنیستێك و هه‌ر ڕه‌وتێكی كۆمۆنیستی له‌ئێران و ناوچه‌كه‌ش گرنگ و چاره‌نوسسازن. به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه كه سه‌رنجی كۆمۆنیسته‌كانی كوردستان و عێراقی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، حزبی حكمهتیستیش له‌م حوكمه دابڕاو نیه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به ووردی چاودێری باسه‌كانی كردوه‌و ده‌یانكات. ده‌خاله‌ت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بۆ حزبی حكمه‌تیست له‌هه‌ر ڕوویه‌كیه‌وه بوبێت، له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوه‌یی و حزبییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌بنچینه‌دا له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكار‌و چاره‌نوسی كۆمۆنیزم بووه له عێراق و كوردستانی عێراق و ئێران‌دا. له‌م نێوه‌دا حزبی حكمه‌تیست نایه‌وێ "حه‌قانیه‌ت"ی ڕێكخراوه‌یی و حزبی خۆی بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی بسه‌لمێنێت، پێمان وایه ڕوداوی ئۆبژهكتیف و به‌هێزتر هه‌ن كه كه‌س بتوانێ گومان بكات. به‌داخه‌وه سوونه‌تی فیرقه‌یی، سوكایه‌تی و جنێو له‌به‌رامبه‌ر باس و تێكۆشانی سیاسی‌دا، كه ئیتر ئه‌مڕۆ بووه به‌فه‌رهه‌نگی جه‌ماعه‌تی هه‌یئه‌تی دائم، ئه‌توانێ هه‌ر جۆره ده‌خاله‌تێكی ئه‌مڕۆی ئێمه بكاته ده‌ستمایه‌یه‌كی ناسیاسی بۆ خراپتر كردنی فهزاكهو، له‌به‌رامبه‌ر باس و خواستی سیاسی كه له‌لایه‌ن هاوڕیانی هه‌ردوو حزب له‌كوردستان و عێراق هاتوه‌ته پێش، بکرێته هه‌وێنی ته‌شهیر و سوكایه‌تی. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه حزبی حكمه‌تیست به ئاگاییهوهو ههرگیزو به‌ڕه‌سمی نه‌چوته ناو ئه‌م باسانه‌وه. خۆشبه‌ختانه ڕابه‌ری هه‌ردوو حزب له‌كوردستان و عێراق، به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی ده‌خاله‌تی كردوه له سیاسه‌ت و كاركردی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و حزبی كۆمۆنیستی كرێكارییدا، پێش جیابوونه‌وه‌كه‌ش و ئێستاش له‌و ئاڵوگۆڕه ده‌رونیانه‌ی ناو كۆمۆنیزمی كرێكاری ده‌خاله‌ت گه‌رو چالاك بووه، به‌شێوه‌ك كه بتوانن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مێژوو داتاشینێك و شێواندنی مێژوو، له‌لایه‌م هه‌ر لایه‌ن و حزب كه‌سێكه‌وه بوبێت، وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. حزبی ئێمه بێ دوودڵیله به‌رامبه‌ر هه‌ر داتاشینێكی درۆزنانه‌ی مێژوو، شێواندنی ڕاستیه‌كان، سوكایه‌تی شه‌خسی و ناسیاسیانه، له‌به‌رامبه‌ر به‌خۆی و ئه‌ندام و كادرهكانیدا، بیده‌نگ نابێت و هه‌ركات پێویست بكات ده‌خاله‌ت ئه‌كات.
|